AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣ ١٤:٤٤

سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان:

کوردی عێراق دەبێ چەند دەیە باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات

کوردی عێراق دەبێ چەند دەیە باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات

د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، نهێنی نوێ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی 2017 ی هەرێمی کوردستان ئاشكراده‌كات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. یوسف محه‌مه‌د له‌ په‌یامێكدا له‌ ژێر ناوی (ئه‌و ده‌مه‌ی "دونیادیده‌" كان سواری سه‌ری خۆیان بون و چاره‌نوسی گه‌لێكیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد) هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: کورد دەبێ چەند دەیە باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات.

ده‌شڵێت: "ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم له‌و كاته‌دا هێنده‌ی په‌رچه‌كردارێكی شه‌خسی بو بۆ له‌ده‌ستدانی شه‌رعییه‌تی پۆستێك، هێنده‌ پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی نه‌بو بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی گه‌لێك".

ئەوەش دەڵێت کە "سه‌دام حسێن به‌ بیانووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (فه‌رع) بۆ (ئه‌سڵ) كوه‌یتی داگیر كرد، عێراق تا ئێستاش باجه‌كه‌ی ئه‌دات، ده‌بێت كوردیش تا چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌ی تر باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات كه‌ گوایا ریفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد كه‌چی بوه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی هەرێمی كوردستان، به‌فیڕۆچونی خوێنی هه‌زاران شه‌هید و بریندار و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌ دیفاكتۆكانی هه‌رێم.

د. یوسف محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكردوه‌، "كاتی خۆی زۆرمان وت ئه‌مه‌ مه‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئێمه‌یان به‌ بێ ئه‌زمون ئه‌زانی و پێیان وابو ئێمه‌ (هێشتا له‌ دونیا تێنه‌گه‌یشتوین) ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌وكاته‌دا به‌ وه‌لانانی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم، نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی گۆڕاو و پێدراوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان بو، نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌كه‌ و ئاڵۆزیی كێشه‌ی كورد بو، ته‌نانه‌ت نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراق و هۆكاری لكاندندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌و ده‌وڵه‌ته‌، رۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌كانی پێشو و ئێستای عێراق بوو.

رتشیگەیاندووە کە "كاتی خۆی كه‌ له‌ 2018 وتمان پێویسته‌ (ریفراندۆم)چییه‌كان، ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانییاندا دادگایی بكرێن، ئه‌مانزانی له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیاڕه‌ هه‌ڵه‌ كه‌مه‌رشكێنه‌ چی روبه‌ڕوی هه‌رێم ئه‌بێته‌وه‌، گه‌لانی پێشكه‌وتوی دنیا هه‌میشه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شكسته‌كانیان ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیارێتییه‌كان دیاری و ئاشكرا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌ شكستی تر بگرن، به‌ڵام ئێمه‌ شكست دوای شكست به‌سه‌رماندا دێت و ده‌بێت چاوه‌ڕێی شكستی نوێ بین، چونكه‌ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ شكسته‌كان و رۆڵی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌كان ، چۆنیه‌تیی كارلێكی فاكته‌ره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان تیایایدا ناكه‌ین.

News ID 47444

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha