AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٢ ١٠:٣٩

سیپان شیروانی ڕایگەیاند:

کۆ کردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

کۆ کردنەوەی واژۆ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند خەریکی کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری کێشەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمین و تا ئێستا 96 واژۆ کۆ کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیپان شیروانی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئێستا بە چاوەدێری دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا خەریکی کۆ کردنەوەی واژۆین بۆ گرتنە بەری ڕێکاری خێرا کە گوشار بخاتە سەر حکومەتی فیدراڵ بۆ پێدانی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم.

سیپان شیروانی کەنوێنەری پارتییە ڕایگەیاند کە هەموو فراکسیۆنە کوردەکان و ژمارەیەک لە نوێنەرە عەرەبەکانیش واژۆیان کردووە و تا ئێستا 96 واژۆمان کۆ کردووەتەوە.

News Code 47309

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha