AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢١ ١٦:٣٣

تەقینەوە لە عەفرین/ فەرماندەیەکی سەر بە تورکیا کوژرا

تەقینەوە لە عەفرین/ فەرماندەیەکی سەر بە تورکیا کوژرا

لە گەڕەکی زەیدیەی عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی نزیک لە تورکیا تەقیەوە و بەو هۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی زەیدیەی عەفرین، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارای نزیک لە تورکیا کە بە ڕێگەوە بووە تەقیوەتەوە، کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

شارپرێس نووسیویەتی: ئۆتۆمبێلەکە هی بەرپرسێکی چەکدارەکانی بە ناوی ئەبوو عەمار و بەرپرسی “ئەنجوومەنی خۆجێیی عەفرین” بووە کە گرێدراوی چەکدارانی نزیک لە تورکیایە و تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی ڕووداوەکە و ژمارەی قوربانییەکانەوە نەزانراون.

News Code 47300

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha