بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد شیاع سوودانی جەختی کرد: بانکی ناوەندی ئێران و عێڕاق بۆ پێکهێنانی ڕێکارێک بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی بازرگانی هەوڵ دەدەن.
ناوبراو سەبارەت بە بوونی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە وتی: عێراق پێویستی بە هێزی ڕەزمی بیانی نییە. کومیتەی هاوبەشی عێڕاق و ئەمریکا لە ئەم مانگەدا کۆبوونەوەیەک دەکات کە تێیدا شێوە و پێکهاتەی پێوەندی ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دیاری دەکرێت.
Your Comment