AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٠:٠٠

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیداری نوێنەری تایبەتی ئەورووپا:

ئێران ئامادەی پێوەندی بەهێز لەگەڵ یەکێتی ئەورووپایە

ئێران ئامادەی پێوەندی بەهێز لەگەڵ یەکێتی ئەورووپایە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ پێوەندی بەهێز لە بواری هاوکاری ڕێککەوتن کراو و هاوبەشی دوو لایەنە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدای لوئیجی دی مایو نوێنەری تایبەتی یەکێتی ئەورووپا بۆ کاورباری کەنداوی فارس لە سەر گۆڕانکاری پێوەندی وڵاتانی دراوسێ لەوانە کەنداوی فارس و دۆخی ناوچەکە و بەستێنی هاوکاری نێوانیان گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کۆڕبەندی گفتوگۆ و هاوکاری ناوچەیی کە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەشەوە پاڵپشتی کراوە، بێژەری ورەی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی پرسی گرینگی ژینگەیی وەسف کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە پێشوازی لە پێشکەش کردنی هەر جۆرە داهێنانێک لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ناوچەکە، لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لە بواری هاوکاریی ڕێککەوتن کراو و هاوبەشی دوولایەنە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا جەختی کرد.

News Code 47276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha