AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ١٢:٠١

سەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکووک رایگەیاند:

مەرجەکانی عەرەبی کەرکووک بۆ گەڕانەوەی پارتی دیمۆکرات بۆ ئەو شارە

مەرجەکانی عەرەبی کەرکووک بۆ گەڕانەوەی پارتی دیمۆکرات بۆ ئەو شارە

سەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکووک رایگەیاند: ئەوان هیچ نارەزایەتییەکیان نییە بەرانبەر بە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگای کەرکووک.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم شەمەری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لەلێدوانێکدا بە پێگەی "بەغداد الیوم"ی راگەیاندووه‌: پێکهاتەی عەرەبيی چوار مەرجیان هەیە بۆ گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگای کەرکووک .

وتیشی: یەکێک لە مەرجەکان بریتییە لە داننانی ئەو پارتە بە عێراقیی بوونی کەرکووک و دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق بەسەریدا.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "مەرجی دووەمی پێکهاتەی عەرەبیی بریتییە لەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستهەڵبگرێت لە وەسفکردنی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بە هێزی داگیرکەر و سێیەم، ئازادکردنی دەستگیرکراوانی عەرەب لە گرتوخانەکانی هەرێمی کوردستاندا".

نازم شەمەری رایگەیاند: مەرجی چوارەمیان بریتییە لە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی گوندە عەرەبییە وێرانکراوەکان و بەڵێندان بەوەی جارێکی تر ئەو ڕێوشوێنە سەرکوتکارانەیەی رابردوو دووبارە نابنەوە

News Code 47198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha