بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی لە وڵام دانەوە بە نامەی کۆمەڵێک لە قوتابیان سەبارەت بە ئەربەعین جەختیان کرد: ڕێپێوانی پیرۆزی ئەربەعین ؛ دەرفەتی بیرکردنەوە و تێڕامان لە ئامانج و موجاهەدەتی "سیدالشهداء علیهالسلام" ە.
کۆمەڵێک لە قوتابیانی قوتابخانەیەکی تاران لە رۆژانی ڕابردوودا و پێش چوون بۆ کەربەلا و زیارەتی ئەربەعین نامەیەکیان بۆئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای وڵات نووسی و داوایان کرد راسپاردەییان بۆ باشتر کردنی ئەم سەفەرە زیارەتییە پێ بڵێت.
دەقی نامەکە؛
بسمهتعالی
- زیارتتان قبووڵ بێت ئازیزان
لەم رێپێوانە پیرۆزەدا، دەرفەتی گرینگی دان و تەوەسول لە دەستدمەدەن، و هەروەها دەرفەتی بیرکردنەوە و تێڕامان لە موجاهەدەتی سید الشهدا علیهالسلام و ئامانجەکەی ئەو و بەرەکەتێک کە خوا بەم فیداکاریە گەورە عەتای کردووە.ئەو ئامانجە دەبێ ئامانجی هەر مرۆڤێکی دیندار بێت.
داوای سەرکەوتن و رێنوێنی لە خودا بکەن و لەو رێگایەدا خۆراگر بن.
سەید عەلی خامنهیی
Your Comment