ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشی نێودەوڵەتی: یاسای نەوتو گازی هەرێمی کوردستان کە ساڵانێکی زۆرە بە چەقبەستوویی ماوەتەوە ؛ سەرچاوەی زۆربەی کێشە کەڵەکە بووەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراقە.
ئەم یاسا لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا پەسەند نەکراوە و دوای ئەوەی ساڵی 2014 حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی 50 ساڵەی نەوتی لەگەڵ تورکیا کرد و نەوتی سەرلەخۆ فرۆشت و ناوی نایە ئابووری سەربەخۆ؛ لایەنە عێراقییەکان و ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستانیش فوکووسیان کردە سەر یاسای نەوت و گاز و بە تایبەت لەم دواییانەدا و دوای ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا و جەختی بەغدا لە سەر رادەست کردنەوەی نەوت و گازی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ پێویستی بە پەسەند کرانی ئەم یاسا زیاتر بەرچاو بوو.
ئەگەرچی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیچ زانیارییەکی شەفاف نادرکێنێ بەڵامپێشتر و دوای ئەوەی چەندین سەفەری وەفدی کورد بۆ بەغدا و دانوستانیان لە سەر نەوت شکستی هێنا هەندێ سەرچاوەی ئاگادار نهێنی ئەو رێکنەکەوتنەیان درکاند و ئاشکرایان کرد بەغدا گوشاری هێناوە و هەموو داهاتی هەرێمی کوردستان بە فیدراڵی و غیر غیدراڵی دەوێت و هەموو نەوتەکەشی دەبێ بە چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی و داهاتوو ەوە دەبێ بۆ بەغدا بێت کە هەولێر قبووڵی نەدەکرد .
ئەوەندە داخوازییەکانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق زۆر و توند بوو کە سەرکردە سیاسیەکانی هەرێم دەنگیان لێ بەرز بوویەوە و محمەدی حاجی مەحموود وتی هەموو شتێکمان داوەتە بەغدا هەر ماوە خۆمانیان پێبدەین.!
ئێستا کە وردە وردە لە هەڵبژاردنی پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان نزیک دەبینەوە و خەڵکی ناڕازی لە مووچە و خزمەتگوزاری و بێزار لە بێکاری و نەبوونی هیچ مەیلێکی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان نییە و کارناسانی سیاسی هۆشداریی بە حاکمانی هەرێم دەدەن کە لە ڕووخان نزیک بوونەتەوە. حزبە حاکمەکانی هەرێم ناچارن سەرەڕای ئەو هەموو شەڕە و ناکۆکییەی پێکەوە هەیانەوە و تێغ لەیەکتر تیژ دەکەن؛ بۆ ئەوە بە زوویی نەرووخێن ، مل بۆ هەندێ داخوازیی و خواسترو ئیرادەی دەوڵەتی فیدراڵی کەچ بکەن بەڵکوو بە پەسەند کرانی یاسای نەوت و گاز و بودجە، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگاتە دەستی هەولێر و دابەش بکرێت چونکوو ناڕەزایەتی و بایکوت و مانگرتن تا دێت پەرەدەسێنێت و ڕەنگە حکوومەتی هەرێم لە لێواری رووخان نزیک بکاتەوە.
بە پەسەند کرانی ئەم یاسا دەوڵەتی فیدراڵی عێراق دەگاتە ئامانج و بەرژەوەندی خۆی و دەست بە سەر نەوت و گازی هەرێمدا دەگرێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش خەڵکەکەی ڕازی دەکات و بە دەستپێکی هەناردەی نەوت تا رادەیەک گوشاری لەسەر لادەچێت.
ئەمڕۆ دوای کۆبونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراقو شاندی هەرێم تایبەت بەپرسی یاسای نەوتو گاز، ڕاسپاردەیەكی هاوبەشیان دەركرد و وهزارهتى نهوتى عێراقیش زانیاریى ئاشكرادهكات.
لەڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردوه، بەپشتبەستن بەچاكسازییەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوت لەگەڵ شاندی هەرێم كۆبوونەوە، لەكۆبوونەوەكەدا جەخت لەخێرا كاركردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەیاسای نەوتو گاز كرایەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەگرنگیو ئامانجەكانی ئەم یاسایە و پێویستی تەواوكردنی لە زووترین كاتدا كرا، بە بەشداری هەرێم و پارێزگارەكانی بەرهەم هێنەری نەوت، نوێنەرانی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕاسپاردەیەكی هاوبەش دەركرا، وەک پێكهێنانی لیژنە تایبەتەکان، بۆ بەدواداچون بۆ پڕۆژەیاسای نەوتو غازو ڕێكخستنی كۆبونەوەكانی دواتر.
هەروەها، کاغەزێك لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقو شاندی هەرێمەوە دەخرێتە بەردەم لیژنەیەکی ئامادەکراو کە تێیدا، پارێزگاریی شارە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لەهەرێمو عێراق، بۆ هەڵسەنگاندنو تاووتوێکردنی خاڵەکانی پڕۆژەیاسای نەوتو غاز، دواتر ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێتو لەوێوە دەچێتە پەرلەمانو دەنگی لەسەر دەدرێت
Your Comment