بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە بڕوای یەکێتی تەنیا نوێنەری پارتی بووە؛ چووە بەغدا بۆ گفتوگۆ لە سەر کێشەکانی هاوپەیوەند بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەڵام بە بێ دەستکەوت گەڕایەوە.
دوای ئەم وەفدەش بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دەسبەجێ لەگەڵ موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیداری کرد و دواتر میدیاکانی یەکێتی پاگەندەیان کرد سودانی بەڵێنی داوە مووچە بنێرێت.
لە ڕاستیدا ئەوەی ئێستا دیارە بنبەستی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر نەوت و گاز و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانە. ئەوان نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.
ئەگەری ئەوەش هەیە بە داواکاری زیاتری حکومەتی فیدراڵی و دەرکردنی یاسا و بڕیاری نوێ بۆ سەپاندنی هەژموونی حکوومەتی ناوەندی بەسەر هەولێر و سنووردار کردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان، ئەم دانوستانانە بە تەواوەتی رابگیردرێن.
لە هەواڵەکاندا هاتووە حکوومەتی فیدراڵی عێراق ئێستا داخوازییەکانی زیاتر کردووە و داتای تایبه‌تی له‌سه‌ر خه‌رجی و داهات و مووچه کە هەرێمی کوردستان داویەتیە لایه‌نی عیراقی قبووڵی ناکات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی رایگه‌یاند: به‌پێی یاسای بودجه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان سه‌دا ٥٠ی داهاتی ناوخۆ راده‌ست بكات، به‌ڵام له‌مدواییانه به‌غدا داوای سه‌دا سه‌دی داهاتی ناوخۆ ده‌كات.
کارناسان دەڵێن عێراق گوشاری خستۆتە سەر هەرێم نەوت ڕادەست بکات بە هەموو کارەکانیانەوە و بە تەواوەتی ، له‌گه‌ڵ داتای ڕاست و‌جێمتمانەی داهاتەکان وخەرجییەکان.
Your Comment