AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢ ١٣:٤٣

کەنعانی:

وڵاتانی ئەورووپی بەر بە دووپات بوونەوەی سووکایەتی بە قورئان بگرن

وڵاتانی ئەورووپی بەر بە دووپات بوونەوەی سووکایەتی بە قورئان بگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان لە سوید و دانیمارک ئەو هەوڵەی شەرمهێنەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وێڕای ئیدانە کردنی سووکایەتی بە قورئان لە سوید و دانیمارک ئەو هەوڵەی شەرمهێنەر وەسف کرد و وتی: ئەو هەوڵە شەرمهێنەرە و سووکایەتی بە هەموو ئایینە ئاسمانییەکانە و قبووڵیش ناکرێت و پاساویش نادرێت.

کەنعانی وتیشی: داوا لە ئەو وڵاتانە دەکەین کە بەر بە دووپات بوونەوەی ئەو هەوڵە شەرمهێنەرە بگرن و لەگەڵ تاوانبارەکان بەتوندی بەرەوڕوو ببنەوە و یان ڕادەستی وڵاتانی ئیسلامیان بکەنەوە.

ناوبراو سەبارەت بە قەرزەکانی ئێران لای عێڕاق و کۆریای باشوور وتی: پرسی ئەو قەرزانە بەرەوام شوێنگیری کراوە و دەکرێت .

هەروەها سەبارەت بە سەفەری وەزیرانی دەرەوەی عومان و قەتەر بۆ ئێرانیش وتی: ئەوە بەشێک لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پڕ لە نیازپاکی ئەو دوو وڵاتەیە کە تێدەکۆشن لە دەفرایەتی خۆیان لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ناوبژیوانی بکەن و گفتوگۆی لابردنی گەمارۆکان ببەنە پێشەوە و داراییە بلۆکە کراوەکانی ئیران ئازاد بکەن.

کەنعانی ڕاشیگەیاند کە ئیران بەردەوام لەسەر مێزی دانوستان بووە و پێشوازی لێ کردووە و پابەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووە.

News ID 46711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha