AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٥ ١٦:٤٧

بە تاوانی کردەوەی تیرۆریستی؛

بریتانیا یارمەتیدەرانی کوردی سووریا لە شەڕی داعش سزا دەدات

بریتانیا یارمەتیدەرانی کوردی سووریا لە شەڕی داعش سزا دەدات

دەوڵەتی بریتانیا سزای دەستگیر کردن و زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی بیانی و ئەندامی پێشووی هێزەکانی کوردی سووریا سەپاند.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بریتانیا شارۆمەندێک بە ناو فیلیپ ئۆکیف کە پێشتر ئەندامی کەتیبی بیانی هێزەکانی کوردی سووریا لە شەڕی داعش بووە، دەستبەسەر کرد.

نزیک بە 400 شارۆمەندی رۆژاوایی لع ساڵی 2014 ەوە چوونە سووریا و تەڤلی هێزە کوردییەکان بوون بۆ بەرەنگاریی داعش و لە ماوەی پێنج ساڵدا نێزیک بە 10 کەسیان گیانی لەدەستدا.

فیلیپ ئۆکیف لە فڕۆکەخانەی لەندەن بە تاوانی چالاکی تیرۆریستی و هاوکاری لەگەڵ شەڕڤانانی کورد دەستگیر و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا.

News ID 46515

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha