بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاد نەخالە سکرتێری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لەگەڵ قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران دیداری کرد.
نەخالە جەختی کرد: ئەمڕۆ دەبینین ئێران خۆڕاگرتر لە هەر کاتێکی تر لە بەرانبەر گوشارەکانی وڵاتانی دیکەوە وەستاوە.
وتیشی: لە شەڕی ئەم دواییەدا ، گوشارێکی زۆر خرایە سەرمان و ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی ئاسایی و ماڵ و حاڵی خەڵی سڤیل بۆردومان کرا بەڵام ئێمە خۆراگریمان کرد.
لای خۆیشیەوە قاڵیباف وتی: ئەمڕۆفەلەستین بووەتە بابەتی سەرەکی جیهانی ئیسلام و وڵاتانی ئیسلامی.
Your Comment