بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حافز زیا ئەحمەد، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی تاڵەبان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە سنووری ئێران و ئەفغانستان ڕایگەیاند کە تاڵەبان نایەوێت پێوەندیی لەگەڵ ئێران خراپ ببێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمە نامانەوێت پێوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاڵۆز ببێت. داخوازی ئێمە لە هەموو دراوسێکان لەوانە ئێران ئەوەیە کە ئەو پرسانە لە ڕیگای دیپلۆماتیکەوە چارەسەر بکەن.
هەروەها وتیشی کە دۆخی سنوور ئاساییە و ئەفغانستان هەرگیز بەدوای ئاڵۆزییەوە نییە.
Your Comment