بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی سەرکەوتنی دووبارەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، دڵنیایی دەربڕی کە لە داهاتوودا پیوەندی دۆستانەی ئێران و تورکیا زیاتر لە ڕابردوو تۆکمەتر و هاوکارییە نزیکەکانی دوو وڵاتەکە هەمبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهانی ئیسلام، دۆخێکی گونجاوتر بۆ تۆکمە کردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و گەشەی ناوچەکە پێک دەهێنێت.
بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا؛
ئیبراهیم ڕەئیسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی دووبارە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا، ئەوەی نیشانەی بەردەوام بوونی متمانەی گەلی تورکیا بە ناوبراو وەسف کرد.
News ID 46121
Your Comment