بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەکەکە دەڵێت: "ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی 12ه‌مین و بڕیاره‌كان و به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆنگره‌كه له كاتێكی نزیكدا بۆ ڕایگشتیی بڵاوده‌كرێنه‌وه".
په‌كه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "كۆنگره‌ی دوازده‌هه‌مین له ناوچه‌كانی پاراستنی میدیا له نێوان 5 تا 7 ی (ئایار/5)ی 2025 به سه‌ركه‌وتویی به‌ڕێوه‌چو، كۆنگره‌كه به ته‌ریبی له دو بواری جیاوازدا به به‌شداری نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م بواره‌كانی كاركردن ئه‌نجامدرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كۆنگره‌ی 12مینی په‌كه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوه، كۆنگره‌كه‌ش سه‌ره‌تا به‌جۆش و خرۆش و ڕێزه‌وه پێشوازیی له ئۆجه‌لان كرد و تێڕوانین و پێشنیازه‌كانی ئۆجه‌لان بۆ كۆنگره‌كه خوێندرایه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆكرا، پاشانیش ڕاپۆرتی كورتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌كه‌كه‌له كۆنگره‌كه‌دا خوێندرایه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا".
Your Comment