بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربی الجدید"، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی (شەممە) و بەر لە خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، سەردانی وڵاتانی عەرەبستان و قەتەر دەکات.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، عێراقچی لە سەفەری بۆ عەرەبستان، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی فەلەستین، بە تایبەت شەڕی غەزە، هاوئاهەنگی بۆ وەستاندنی شەڕ و کۆتایی کارەساتی مرۆیی لەو کەرتە و هەلومەرجی لوبنان، یەمەن و سووریا بە هۆی درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئەو وڵاتانە، لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاز گفتوگۆ دەکات.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕێبەرانی عەرەبستان لە دوا گۆڕانکارییەکانی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن ئاگادار دەکاتەوە.
Your Comment