AP ١٤٠٤ گوڵان ١٩ ٢٠:٣٦

گەڕی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا یەکشەمە لە مەسقەت

گەڕی چوارەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا یەکشەمە لە مەسقەت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمه ڕەزامەندی خۆمان بە عومان ڕاگەیاندووە بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ سەردانی مەزارگەی ڕەزەوی هاتبووە مەشهەد، لە کۆتا خولەکەکانی سەفەرەکەیدا سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا، سەردانەکەی عەرەبستان و هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکان وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: کات و شوێنی دانوستانەکان لە لایەن وڵاتی میواندارەوە دیاری دەکرێت کە عومانە.

وتیشی: هاوڕێیانی عومانی سەبارەت بە یەکشەممە پرسیاریان لێکردین و ئێمەش ڕەزامەندی خۆمان دەربڕی. وادیارە لەگەڵ لایەنی بەرامبەریش قسەیان کردووە و تا ئێستاش بڕیارە دانوستانەکان ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێن.

چاوەڕوانی هەماهەنگی لە لایەنی عومانییەوەین سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی دانوستانەکان.

News ID 54961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha