AP ١٤٠٤ گوڵان ٢ ١٨:١٢

عێراقچی: هەڕەشە لە دژی گەلی ئێران، ڕێ لە دانوستان دادەخات

عێراقچی: هەڕەشە لە دژی گەلی ئێران، ڕێ لە دانوستان دادەخات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بە کارهێنانی هەڕەشە و گوشار دژی گەلی سەربەرزی ئێران، ساڵگارێکە ناکارامەیی خۆی سەلماندووە و ڕێگەی دانوستان دادەخات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، پاش هەڵوەشانەوەی وتاردانی لە ڕێکخراوی کارنگی کە بڕیاربوو بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت، دەقی وتارەکەی بڵاو کردەوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

بەو هۆیەی کە ئامانجی ئەم گردبوونەوەیە لێکدانەوەی داهاتووی هەوڵی ناپەرەسەندنە، دڵنیام سیاسەتوانان باش دەزانن کە دوورکەوتنەوە لە گفتوگۆ و هەوڵ بۆ شەڕ و ململانێ، زیاتر لەوەی خزمەتی ڕژیمی جیهانی ناپەرەسەندن بدات، دەبێتە هۆی داڕمانی و ئێستاش زیاتر لەوەی بەدوای ڕابەزاندن بم، هەوڵی ڕوونکردنەوەی زەینییەتی ئێرانی و ئەو ئامانجانەم کە وڵاتەکەم بەدوایەوەیەتی و ئێران وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیمانی ئێن‌پی‌تی لە دەیەی 1960، بەردەوام بەدوای گەیشتنی هەمووانی بە تەکنۆلۆژیای ئاشتی‌خوازانەی ئەتۆمی و دوورەپەرێزی لە چەکی ئەتۆمی بووە. ئێمە تاقە وڵاتی سەر گۆی زەوین کە بەپێی هۆکارە ئەخلاقی و مەزهەبییەکان، بە فەرمی دژی چێکردنی چەکی ئەتۆمین و ئەم دژایەتییە پشتئەستووڕە بە فتوای ڕێبەری ئێران سەبارەت بە حەرام‌بوونی ئاوەها چەک و چۆڵێک.

ئێران دەمێکەیە لایەنگری توندوتیژی پێکهاتنی ناوچەیەکی بەری لە چەکی کۆمەڵکوژ و ئەتۆمییە و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1974 وێڕای میسر ئەم ئایدیایەی دەربڕیوە؛ ئایدیایەک کە هێشتاش بەردی بماغەی سیاسەیئ دەرەوەیی ئێمەیە و ئەوڕۆ پێداگرانە دەڵێن کە پرسی ناڤۆکی، پرسێکی هاوپەیوەند بە ئاشتەوایی لە ناوچەی ئێمەیە، نەک بیانوویەک بۆ ملهۆری.

زیانی ڕۆژئاواییەکان بە ڕژیمی جیهانی ناپەرەسەندن بە سیاسەتی دووفاقەیان

وڵاتانی ئەورووپی بە سیاسەت و ستانداری دووفاقەیان لە ڕێگەی چاوپۆشی لە بنکەگەلی چەکی ئەتۆمی ئیسرائیلی و چاوپۆشی لە خۆدزینەوەی ئەو ڕژیمە لە تەڤڵبوونی ئێن‌پی‌تی یان قبووڵ‌کردنی چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، زیان بە ڕژیمی جیهانی ناپەرەسەندن دەدەن.

کەچی ئێستا لە 2025دا دەبێ کۆتایی بەو سیاسەتە دووفاقەییانە بێت. بەپێچەوانە هەوڵی ئێران بۆ وەبەرهێنانی ئاشتی‌خوازانە لە وزەی ئەتۆمییە و ئەمە لە یەکەمایەتیی درێژخایەنەکانی ئێمە لە پێناو ئامانجگەلی گەشەتەوەرانە و ئابوورییە و پشتئەستوورە بەو هەوڵانەی لە ژێر ناوی "ئەتۆم بۆ ئاشتەوایی" لە دەیەی 1950 و لە لایەن پریزیدێنت ئایزنهاورەوە دەستی پێکردووە.

ئێران جارێکی تر پابەندیی خۆی بە دیپلۆماسی سەلماند

بە داخەوە پلانی ئەتۆمی ئێمە بە هۆی تێگەیشتنی هەڵە و ڕیوایەتگەلی پشتئەستوور بە ئەنگێزەی سیاسی، بەرەوڕووی چەواشەکاری و ناتێگەیشتن بۆتەوە و ئەمجۆرە ڕیوایەتانە سەبێتە هۆی سەرهەڵدانی سیاسەتی هەڵە و فەوتاندنی دەرفەتی دیپلۆماسیی مانادار. بەوەشەوە پێدەچی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاگاداری هەڵەی کارەساتباری دەوڵەتانی پێشووی ئەمریکایە کە بۆتە هۆی بەفیڕۆچوونی تریلیۆنها دۆلار ماڵیاتی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا. ئێران دەمێکەیە نیشانی داوە کە ئامادەی دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێی ڕێزی بەرامبەر و پێگەی یەکسانە. ئەمە بریتییە لە بەفەرمی‌ناسرانی مافی ئیمە وەک واژۆکەرانی پەیمانی ناپەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی (NPT) و لەوان مافی بەرهەم‌هێنانی سووتەمنی بۆ وزەخانە ئەتۆمییەکانمان.

هەروەها ڕاشکاوانە ڕادەگەیێنین کە هیچمان بۆ شاردنەوە نییە و هەر بۆیە لە ڕێککەوتنی 2015شدا ڕازی بووین بە گەورەترین و کۆگرترین ڕژیمی پشکنینی جیهان. بەوەشەوە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە 2018دا و سەپاندنی گەمارۆ ناڕەواکان، بووە هۆی بەلاڕێدا بردنی ئەو پێشکەوتە و لاوازکردنی متمانەی بەرامبەر. کەچی بە هەمووی ئەو پاشەکشێیانە، ئێران بۆ جارێکی تر پابەندیی بە دیپلۆماسی سەلماندەوە، چونکە باوەڕمان وایە کە هەنگاو بۆ پێشەوە، پێویستی بە بنەمای پتەو و تۆکمەیە و ئێران بە پێچوانەی پاگەندەی گرووپە بەرژەوەندخوازەکان، لە هەر دانوستانێکی پشتئەستوور بە پرێنسیپی ڕێککەوتنی ژیرانە و دادپەروەرانە، بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانی بووە.

ترامپ بەدوای دووپاتبوونەوەی بەرجام نییە

ئێمە پابەندی ناپەیجووربوونی چەکی ئەتۆمی بەپێی بەرجام بووین و هەین و ئەمە بە ئاشکرا لەم دواییەدا لە لایەن بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەمریکاوە پشتڕاست کراوەتەوە. بەو هۆیەی کە ئێمە تەنانەت پاش حەوت ساڵ لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، هێشتاش پابەندی بەڵینەکانمان هەین، سەلمێنەری جێ‌ متمانەبوونی ئێرانە. ئەوانی پاگەندەی دژی ئەم ڕاستییە دەکەن، یان نەزانن و یان بە ئانقەست بەدوای هەڵفریواندنن. دوو خراپ لێکگەیشتنی دیکەش هەیە کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم: یەکەم، هەندێک گرووپی دەستڕۆیشتووی تایبەتی بە ئاشکرا هەوڵ دەدەن ڕەوتی دیپلۆماسیی ئێستای ئێران و ئەمریکا بەلاڕێدا ببەن و دەڵێن ئەم ڕێککەوتنە هەمان بەرجامە. بەڵام ئەگەرچی بەرجام دەسکەوتێکی گەورە بوو، بەڵام ئەوڕۆکە زۆر کەس لە ئێران لەو باوەڕەن کە بەرجام چیتر وەڵامدەری پێداویستییەکان نییە و ئەوان خوازیاری ڕێککەوتنێکی نەوێن کە بەرژەوەندیی ئێران دەستەبەر بکات و هاوکات وەڵامدەری نیگەرانیی هەموو لایەنەکان بێت. هەر چەند سڵنیام کە پریزیدێنت ترامپیش بەدوای دووپاتبوونەوەی بەرجام نییە.

بازاڕی ئێران دەتوانێ پیشەسازیی ئەتۆمی ئەمریکا ببووژێنێتەوە

دووەم ئەوەی کە ئێران هیچکات ڕێگر نەبووە لە هاوکاریی ئابووری و زانستی لەگەڵ ئەمریکا، بەڵکوو ئاستەنگە سەرەکییەکان لەوبارەیە، دەوڵەتانی پێشووی ئەمریکا بووە کە زۆرتر بەپێی بڕیاری گرووپە دەستڕۆیشتووەکان و بەرژەوەندخوازەکان جووڵاوەتەوە و وەک پێشتر ڕامگەیاندووە، دەرفەتی ئابووریی هەزار ملیاردی کە ئێران ئاراستەی دەکات و لەوان هەلی بەرهەم‌‌هێنانی کارەبارەی پاک لە سەرچاوەی ناهیدرۆکەربۆنی، دەتوانێ هەلێک بێت بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا.

ئێران لە ئێستادا تەنیا ڕاکتۆرێکی چالاکی لە وزەخانەی ناڤۆکی بووشێهردا هەیە و پلانی درێژخایەنی ئێمە چێکردنی لانی‌كەم 19 ڕاکتۆری دیکەیە و ئەوەش واتە دەیان ملیارد دۆلار گرێبەستی پەنگراو ئامادەن و ئەمەش واتە دەوڵەمەندیی بازاڕی ئێران بۆ بووژانەوەی پیشەسازی ئەتۆمیی ڕوو لە دابەزینی ئەمریکا. هەر بۆیە لە دوورنوێنی داهاتووی ئێمەدا، هەر جۆرە ڕێککەوتنێک پێویستە پشتئەستوور بە دەستەبەرکرانی سەرچاوەگەلی ئابووریی ئێران، وێڕای پلانی چاودێری و ڕاستگۆیی بێت کە دان بە ئاشتەوایی‌بوونی پلانی ئەتۆمی ئێراندا بنێت. دانوستانەکانیش دەبێ ڕوون و ئاشکرا بێت و تەنیا دەبێ تەرکیزی لە سەر هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و پرسی ئەتۆمی بێت و ئێران هەرگیز لە ناوچەیەکی پڕ شەڕئاژوێ و ناسەقامگیری خۆیدا، ئاسایشی خۆی لە دانوستانەکان وەرنادات.

هەڕەشە و گوشار ڕێ لە دانوستان دادەخات

بە کارهێنانی هەڕەشە و گوشار دژی گەلی سەربەرزی ئێران، ساڵگارێکە ناکارامەیی خۆی سەلماندووە و نە تەنیا ڕێچارە نییە، بەڵکوو ڕێگەی دانوستان دادەخات. پەیوەندییەکی سازێنەر کە بەپێی ڕێزنانی بەرامبەر و پیگەی یەکسان بێط، زۆر کاراترە لە گەیشتن بە متمانە و پێشکەوتی گفتوگۆکان.

لە کۆتاییشدا نابێ ئێران وەک ئاوارتەیەک لە چوارچێوەی جیهانی ناپەرەسەندندا وێنا بکرێت، بەڵکوو دەبێ وەک یەکێک لە واژۆکەرانی پەیمانی ئێن‌پی‌تی بەهرەمەند بێت لە هەمووی ئەو مافانەی کە ئەندامانی تر هەیانە. ڕەچاوکردنی ئەم پرێنسیپی یەکسانی، پێداویستیی گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی دادپەروەرانە و پاوەجێیە. دواڤار بۆ ئەوەی ڕژیمی جیهانی ناپەرەسەندن سەقامگیر بێط، دەبێ هەموو لایەنەکان و لەوان وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی، پێی پابەند بن . چونکە تەنیا لە ڕێگەی هەست بە بەرپرسایەتیی بەرامبەرە کە دەتوانێ وەڵامدەری ئاستەنگە بە پەلەکانی بەردەم بێت و ئێران ئامادەیە لەوبارەیە ڕۆڵی خۆی لە پێکهێنانی ناوچەیەکی هێمن‌تر و بەری لە چەکی ئەتۆمی بگێڕێت.

News ID 54732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha