بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی بنکەی هاوئاهەنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پارێزگارانی هاوسنووری ئێران و هەرێمی کوردستان وتی: یەکێک لە پلانە سەرەکییەکانی دەوڵەتی چواردەهەم، گەشە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانە و بەو بۆنیە پارێزگارانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی بەشداری لە دانیشتنێکی هاوبەش کراون کە لە لە کۆتایی مانگی گوڵان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم دانیشتنە هەنگاوێکی باشە بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان، جەختی کرد: هەموو بەڕێوەبەران و بلیمەتان و مامۆستایانی پارێزگای کوردستان دەبێ هەڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ناساندنی دەفرایەتییە ئابووری و فەرهەنگییەکانی پارێزگای کوردستان بە پارێزگارانی میوانی هەرێمی کوردستان، بۆوەی زۆرترین بەهرە لەو ڕووداوە ببەین.
پارێزگاری کوردستان وتیشی: کوردستان باشترین پێگەی بۆ بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، کە دەبێ کەڵکی لێ وەرگرین و هاوکات دەبێ دوو لایەنە لەم سەفەرە بڕوانین و پێداویستییەکانی هەرێمش بناسین.
Your Comment