بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان، بانگهێشتی چوار پارێزگاری هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بەشداریی لە دانیشتنی هاوبەشی پارێزگارانی هاوسنووری ئێران و هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو بانگهێشتانە کە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن فەرامەرز ئەسەدی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر ئاراستەی پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک کرا، دانیشتنەکە لە 30ی مانگی گوڵان و بە بەشداریی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانی ورمێ، کوردستان و کرماشان لە شاری سنە بەڕیوەدەچێت.
Your Comment