AP ١٤٠٤ گوڵان ١٩ ١٥:٣٢

جەژنی سەرکەوتنی یەمەن+ ڤیدیۆ

جەژنی سەرکەوتنی یەمەن+ ڤیدیۆ

خەڵکی یەمەن لە شاری سەعدە لە باکووری ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ئێمە ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین" ئەنجامدا و جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ گەلی فەلەستین کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە خەڵکی سەعدە لە باکووری یەمەن لە کاردانەوە بە بانگەوازی سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارڵا ڕژانە سەر شەقامەکان و بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئاهەنگی "سەرکەوتن بەسەر ئەمریکا"یان گێڕا.

خەڵکی سەعدە لەم خۆپیشاندانەدا جەختیان لە پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ خەڵکی غەززە و فەلەستین کردەوە، کە لەژێر ناونیشانی "یارمەتی غەززە بدەن بە یارمەتی خودا ئەمریکامان تێکشکاند و ئیسڕائیل دەشکێنین".

خۆپیشاندەرانی یەمەن ئاڵای فەلەستینیان هەڵکرد و وێنەی سەرکردە شەهیدەکانی خۆڕاگرییان بەدەستەوە بوو، لەوانە سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئیسماعیل هەنیە و محەمەد ئەلزەیف.

News ID 54957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha