AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٦ ١٣:٢٧

دۆسیەی هەڵبژاردنەکانی 2023 ی تورکیا؛

ئایا قلیچدار ئۆغلو هیوای بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەیە؟

ئایا قلیچدار ئۆغلو هیوای بە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەیە؟

ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتیێکدا لەسەر دۆخی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و دۆخی دژبەرەکانی ئەردۆغان لە ئەو وڵاتە باسی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ماڵپەڕی ئەلمەیادین بە بڵاو کردنەوەی وتارێک بە مانشێتی : قلیچدار ئۆغلوو هیوای بە سەرکەوتن هەیە؟ نووسی: ئەوەی کە ئێستا کە کۆمەڵگای تورکیادا دەیبینین ئەوەیە کە خەڵک یان لایەنگری ئەردۆغانن یان دژ بە ئەردۆغان ئەوەش پێوەندی بە دیمۆکراسییەوە نییە.

لە حاڵێكدا کە سینان ئۆغان لایەنگری خۆیی لە ئەردۆغان لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئەو پێنج لەسەدە دەنگەی کە هەیبوو لەنێوان بەربژێرەکانی دیکە دابەش ببێت، ئایا شانسی دژبەرانی ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن زیاتر دەبێتەوە؟

لێکدانەوەکان ئەوە دەڵێن کە قلیچدار ئۆغڵوو زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە سەرلێشێواو ە ئەگینا چلۆن دەکرێت شێوەی قسە کردنی ئاشتیخوازانە بۆ زمانی توندی ڕاست لە یەک شەودا پاساو بدرێت؟ چلۆن دەکرێت جموجووڵی دژبەران بەرەو ئەوەی کە نەتەوەگەرایی لە تورکیا دەناسرێت، شی بکرێتەوە بە شێوەیەک کە قەیرانی ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا بووەتە گەورەترین قەیران؟

تا یەک ڕۆژی دیکە دەبینین کە ئەنجامی ئەو شێوە هڵوێستە لەلایەن دژبەرەکانەوە چ دەبێت. ئەو لۆژیکە کە هەر کەس کۆنترۆڵی پەرلەمان بەدەستەوە بگرێت زیاتر شیاوی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارییە بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی هاوئاهەنگی و سەقامگیری سیاسی، لەگەڵ سیستەمێک کە کەسی سەرۆک کۆمار فەرماندەرە، هاوئاهەنگی نییە.

News ID 46102

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha