بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عەرەبی سووریا لە کۆتایی سەفەری فەرمی دوو ڕۆژەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ئە ووڵاتە کە لەسەر داوای بەشاری ئەسەد ئەنجام درا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە دقەی ئەو بەیاننامە هاتووە: لە وەڵام بە داوای فەرمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا ، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە دوو ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە چووە سووریا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە سەبارەت بە ڕێگاکانی بەربڵاو کردنەوە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوو لایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کرد.
گفتوگۆی قووڵ لەسەر ڕێگاکانی پەرەپێدان و تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە و برادەرانە و ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتەکە ، هاوکاری سیاسی، ئابووری، کونسوڵی و گۆڕینەوەی شاندی باڵای نێوان دوو وڵاتەکە و دوایین گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە و جیهان ئەنجام درا.
دوولایەنەکە بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاوکاری هاوبەش لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی، لەسەر بەردەوام بوونی هاوکاری هاوبەش بۆ لەناو بردنی یەکلایی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان جەختیان کرد.
هەروەها دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریایان بە توندی ئیدانە کرد و ئەوەیان هۆکاری ناسەقاگیری ناوچەکە وەسف کرد. هەروەها لەسەر مافی ڕەوای سووریا بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو دەستدرێژیانە بە شێوەی گونجاو جەخت کرا.
دوولایەنەکە درێژەی داگیرکردنی گولان لەلایەن ئیسرائیل و بوونی نایاسیی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە و هەروەها گەمارۆی و هەوڵە تاک لایەنەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە دژی ئێران و سووریایان ئیدانە کرد.
Your Comment