بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا وتی کە ئەمریکا لە 14 ی مەی هاوکات لەگەل بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری هەوڵ دەدات تا ئەو کودەتایەی کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی 2016 ئەنجام دا، تەواو بکەن و بیگەیێننە ئەنجام.
سولەیمان سۆیلح لە ئەو پێوەندییەدا وتی: ئەوان لە ئەو کودەتایەدا نەیانتوانی کارێک ئەنجام بدەن؛ ئێستا لە ئەم هەڵبژاردنەدا دووبارە تاقی دەکەنەوە. ئایا ئەوان ئەو کارە بەس لە تورکیا دەکەن؟ ئەوان تێکۆشین ئەو کارە لە مەجارستانیش ئەنجام بدەن و سێ بەربژێر لە دژی ئوربان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بناسێنن.
سۆیلۆ هەروەها بەشێوەی دڵنیا ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستا بە ئاسانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە خولی یەکەمی دەنگدانەکان سەردەکەوێت.
Your Comment