AP ١٤٠٢ گوڵان ١٣ ١٢:٥٧

لە کۆشکی خەڵکی سووریا بەڕێوە چوو؛

پێشوازی فەرمی بەشار ئەسەد لە ئیبراهیم ڕەئیسی

پێشوازی فەرمی بەشار ئەسەد لە ئیبراهیم ڕەئیسی

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری سووریا لە ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆمەڵەی کۆشکی خەڵکی دیمەشق بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر داوای فەرمی و بە مەبەستی سەفەرێکی دوو ڕۆژە چووەتە سووریا، لە کۆشکی خەڵکی ئەو وڵاتە لەلایەن بەشاری ئەسەدەوە پێشوازی لێکرا.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی سەرەتا سروودی نەتەوەیی دوو وڵاتە خوێندرا و دوای ئەوە، ڕەئیسی وبەشار ئەسەد بەرپرسانی باڵای هاوڕێیانیان ناساند.

دوای ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی باڵای دوو وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمارەکان بەڕێوە چوو.

News ID 45880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha