AP ١٤٠٢ گوڵان ٣ ١٠:٢١

ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ سودانی:

هاوکاری و جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنەکان دەبێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی پێوەندی تاران و بەغدا

هاوکاری و جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنەکان دەبێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی پێوەندی تاران و بەغدا

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، جێژنی ڕەمەزانی لە سەرۆک کۆمار خەڵکی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق شەوی شەممە 2 ی گوڵان لە پێوەندی تەلەفۆنیدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان، لە سەر زەروورەتی هەوڵ بۆ بەرز کردنەوەی زیاتری ئاشتی پێوەندیی دوو وڵاتەکە بە پێی بەستێنەکان و نزیک بوونەکان و هاوبەشییە فەرهەنگی و مێژووییەکانی دوو گەلەکە جەختی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای پیرۆزبایی جێژن، وتی: جێبەجێ کردنی تەواوی ڕێککەوتنەکانی تاران و بەغدا پێوەندی و هاوکارییەکانی دوو وڵاتە بۆ ئاستێکی نوێ بەرز دەکاتەوە.

News ID 45772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha