بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا عبرییەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە هاک کرانی ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی ئیسرائیل لەلایەن گرووپێکی هاکری ئەندونیزیایی هەواڵیان دا.
ئەو مێدیاگەلە دانیان پێدانا کە هاکرەکان زانیاری پێوەندیدار بە کرۆنایان دوای دزیی زانیارییەکان لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاو کردووەتەوە.
ئەو گرووپە هەروەها هەڕەشەی کردووە کە دواتریش زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو.
لە ڕۆژانی دواییدا ئەمە جاری چەندەمە لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئیسرائیل هاک دەکرێن.
Your Comment