بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی خوزستان تۆمارکردنی یەک ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٨٧٤ زیارەتکاری لە تێرمیناڵە سنوورییەکانی چەزابە و شەلەمچە ڕاگەیاند و ئەم ئامارە بە ڕوونی پێگەی سەرەکی خوزستان لە میوانداریکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین نیشان دەدات.
یەزدان خوسرەوی جومعە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری مێهر ڕایگەیاند: کۆی گشتی هاتوچۆی تۆمارکراو لە تێرمیناڵە سنوورییەکانی پارێزگای خووزستان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٢٣١ هەزار و ٨٧٤ کەس.
ناوبراو زیادی کرد: ٩٣ هەزار و ٥٤٠ هاووڵاتی بیانی سنوورەکانی خوزستانیان بەجێهێشتووە.
Your Comment