بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵا لە رێورەسمی منبرالقدس بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی جیهان وتی: هەژموونی ئەمریکا لە جیهان رووی لە نەمانە و نەزمی چەند جەمسەری خەریکە دێتەدی.
نەسروڵا زیادی کرد:گۆرانکارییەکانی جیهان لە بەرژەوەندی بەرەی بەرخۆدانە و رژێمی زایۆنی لە گەڵ قەیرانێکی بێ وێنەدا بەرەورووبووەتەوە.
وتیشی: ئەمساڵ گۆڕانکاریی زۆر گرینگ لە هەموو ئاستەکان بینرا کە هەموویان لە بەرژەوەندی ڕێگای بەرخۆدان بوون و دژی رژێمی داگیرکەر.
جیهان بەرەو نەزمی چەند جەمسەری ئەڕوات و ئەمە واتادکۆتایی هاتنی هەژمونی تاک جەمسەریی کە ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات.
هەروەها لە بەشێک لە قسەکانیدا وتی: حاجی قاسم سولەیمانی لە ڕێگای ئازادی فەلەستین شەهید بوو.
جەختیشی کرد کە کەرتی رۆژاوایی قەڵغانی قودسە.
Your Comment