AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٠ ١٢:١٤

نوێترین بەرهەمی ڕەزا مەوزوونی؛

سان و سێف هاتە بازاڕ

سان و سێف هاتە بازاڕ

کۆمەڵەی کورتە شێعری رەزا مەوزوونی ، شاعێری ناسراوی کورد بە ناوی سان و سێف بڵاو‌کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیرنا، کتێبی سان و سێف 108 کورتە شێعری کوردی بە ناوەڕۆکی عاشقانەی تێدایە.

ئەم‌کتێبە شێعرەی ڕەزا مەوزوونی لە لایەن فەرخوندە پوور سیاە کراوتە ئینگلیزی.

ڕەزا مەوزوونی سەبارەت بە کتێبە نوێیەکەی وتی: سان و سێف بە مانای بەرد و سێوە و ئەزموونێکی نوێیە لە ئەدەبیاتی کوردی کرماشانیدا.

سان و سێف کە حەفدەیەمین کتێبی ڕەزا مەوزوونیە لە لایەن بڵاڤگەی دیباچە چاپ و خراوەتە بازاڕ.

رەزا مەوزوونی لە دایک بووی شاری گیلانغەرب و کەلهوڕە

News ID 45615

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha