بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شرۆڤەکارێکی بەناوبانگی پرسە ستراتیژیکەکانی تورکیا لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی ئەلمەیادین چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیای بە پارتە کوردییەکانەوە گرێ دراو وەسف کرد.
حوسنی محەلی، ڕۆژنامەوانی تورکی بە ڕەچەڵەک سووریایی لە شرۆڤەیەکدا نووسی ئەردۆغان لە دۆخێکدا بیر لە سبەینێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەکاتەوە کە ئێستاکە کێشە و لەمپەری زۆر لە بەردەم خۆی دەبینێت. لەلایەکی ترەوە، لەگەڵ هاوپەیمانی شەش پارتی دژبەر بەرەوڕوویە و لە بەرانبەردا، کێشەی ناوخۆیی هاوپەیمانەکانی خۆی کێشەیەکی دیکەیە.
کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ئەردۆغان
حوسنی محەلی زیادی دەکات هەمووان لە بیریانە چۆن دەوڵەت باخچەڵی ، ڕێبەری جووڵەی پارتی نەتەوەگەرا)مەهەپە( و هاوپەیمانی ئێستان یان وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆکی ئێستای پارتی داد و گەشە دەیاخستە بەر ڕەخنە، بەڵام ئێستا هاوپەیمانەکانی ئەردۆغانن یان چۆن زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێستا هاوپەیمانی نین و بە قسەیەکی دیکە دژبەرین.
کەسایەتیگەلێک وەکوو عەبدوڵڵا گوڵ، هاوپەیمانی کۆنی ناوبراو یان ئەحمەد داود ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی دەست لەکار کێشراو، عەلی بابا جان وەزیری ئابووری گەنجی پێشووی ناوبراو لێی جودا بوونەوە و ئێستا لە بەرەی کەمال قلێچدار ئۆغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماری خواز و ڕکابەری بەهێزی ئەردۆغان وەکوو بەربژێری هاوپەیمانی شەش قۆڵی “گەل” جێیان گرتووە.
فاتح ئەربەکانیش لەم دواییەدا لە هاوپێمانیەتی ناوبراو کشاوەتەوە.
لێکۆڵەری کاروباری تورکیا لە درێژەدا دەنووسێت تەنانەت باسی فراوان لە کۆڕە سیاسییەکان دێتە ئاراوە کە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 2018 بە هاودەستی لەگەڵ موحەڕەم ئینجە، ڕکابەری سیاسی خۆی ل ەپارتی کۆماری خوازەوە ڕێگری کرد لە سەرکەوتنی پارتەکەی قلیچدار ئۆغڵوو.
سەرەڕای ئەوە، بەربژێرەکانی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان ، شارەوانییە سەرەکییەکان لە ئەستەنبۆڵ، ئەنقەرە، ئێزمیر، ئەزنە، ئانتالیا و مرسینیان بەدست هێنا و بۆ یەکەم جار دوای 20 ساڵ تامی تاڵی شکستیان چێشت.
بەڵام شۆکی گەورەی ئەم دواییەی ئەردۆغان چرکەی ڕاگەیاندنی کشانەوە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و هاوپەیمانێتی چەپیی لە کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بوو؛ بە بڕوای کۆڕە سیاسییەکان ئەو هەوڵەی کوردەکان بە واتای مۆرێکی پشت ڕاست کەرەوە لە پاڵپشتی لە قلێچدار ئۆغڵوو بە ئامانجی بەرز کردنەوەی ژمارەی دەنگەدانی ناوبراوە.
ڕاپرسییەکان چی دەڵێن
شرۆڤەکاری بە ئەزموونی کاروباری تورکیا وتیشی ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە نیشانیدەری پێشکەوتینی 55 تا 60 لەسەدی قلێچدارئۆغڵوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 14 ی مەی واتا 24 ی گوڵانە و ئەگەری هەیە شانسی ناوبراو بە هۆی سیاسەتە ئابوورییە هەڵەکانی ئەردۆغان و کردەوەی لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە بەرزترین ببێتەوە.
بەرگی براوەی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان
حوسنی مەحەلی بە بیر هێنانەیەوە ئەو بابەتە کە گەندەڵی بنەماڵەیی ئەردۆغان و هاوپەیمانیەکانی لە بەرانبەر ڕای گشتی دەتوانێت ببێتە هۆی شکستی ئەردۆغان، زیادی کرد لەم دواییەدا قلیچدار ئۆغڵوو پاگەندەی گەندەڵی 418 ملیار دۆلاری ناوبراو و هاوپارتیەکانی و هەروەها نوقم بوونی 128 ملیار دۆلار لە پاشەکەوتەکانی بانکی اناوەندی هەواڵی داوە.
ناوبراو پێشتر جەختی هەبوو لە ئەگەری سەرکەوتندا ئەو دۆسیە شوێنگیری دەکات و تاوانبارەکان دەباتە بەردەم دادگا.
داهاتووی پێوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ سووریا و میسر
شرۆڤەکاری سووریایی کاروباری تورکیا لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر کێشەیەکی دیکەی ئەردۆغان لە سیاسەتی دەرەوە و خۆبواردنی دەسەڵاتی سووریا و میسر بۆ پیوەندی دۆستانە لەگەڵ تورکیای کێشەی جیدی ناوبراو وەسف کرد، چونکوو ناوبراو دەتوانێت لێی وەکوو بەرگی براوەی بانگەشەیی لە نێوان ڕای گشتی ناوخۆ بۆ سەرکەوتنی پارتەکەی بەکار بهێنێت.
بە بڕوای حوسنی مەحەلی، داکۆکی قاهیرە و دیمەشق بۆ دواخستنی ماناداری دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەنقەرە بە ئامانجی دیاری بوونی چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەنجام دەدرێت هەر وەک جیدی نەبوونی مسکۆ لە پێکهێنانی ئەو ناوبژیوانییە بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و بەتایبەتی ئاشت بوونەوەی ئێران و عەرەبستان بێژەی ئاو بردنی ئارەزوو و خولیاکانی نوێ عوسمانگیری ئەردۆغانە.
سێبەری قورسی کوردەکان ترسی خستووەتە دڵی ئەردۆغانەوە
حوسنی مەحەلی لە درێژەی شرۆڤەکەی خۆیدائاماژەی دایە سەر بە پاڵپشتی شاراوەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وەکوو دووهەم گەورەترین لایەنی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی تورکیا لە قلیچدار ئۆغڵوو، بە ئەوەی کە دەمێکە بە دروست کردنی لەمپەر لە بەردەم پارتی داد و گەشە لەلای دادگاکان لە دژی دەستوور شەڕ دەکەن.
پارتی ددیمۆکراتیکی گەلان نزیک بە 12 لەسەدی دەنگەکانی ڕای گشتی تورکیایان هەیە و هەر ئەو ئاستەش، بە بڕوای حوسنە مەحەلی دەتوانێت پارتی کۆماری خواز سەربخات؛ بەتایبەتی ئەوەی کە قلیچدار ئۆغڵوو لەم دواییەدا جگە لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لە کۆبوونەوە هەڵبژاردنییەکاندا چەندین جار بەڵێنی چارەسەری کێشەی کوردەکانی داوە.
بە پێی نووسراوی حوسنی مەحەلی، ڕوانگەی نوێی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان لە دۆسیەی کوردەکان دەتوانێت خۆی لە خۆیدا چارەسەری کێشی کوردەکانی لە سووریا بێت.
کۆڕە سیاسییەکان پێیان وایە هەڵویستەکانی قلیچدار ئۆغڵوو لە دۆسیەی دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ سووریا دەبێتە هۆی چارەسەری خێرای پرسی قەیرانی سووریا و گەڕانەوە ئاوارە سووریاییەکان لە خاکی تورکیاوە، چونکوو ئەردۆغان بە بڕوای چاوەدێرانی سیاسی هەرگیز دانی بە شکست لە بەرانبەری سووریا نەناوە.
سیناریۆی تۆقینەری ئەردۆغان بۆ دەرچوون لە شکست
لە کۆتاییدا، شرۆڤەکاری پرسەکانی تورکیا زیادی دەکات ئەگەر ئەردۆغان هەست بە مەترسی بکات، سەرەڕای ئەوەی کە کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها 90 لەسدی مێدیا تایبەت و دەوڵەتییەکانی لە بەردەستە، لەوانەیە سیناریۆی تۆقێنەر بۆ دەرچوون لە شکست ئامادە بکات؛ ئەگەرچی بەهای قورسی بۆ خەڵک و داهاتووی تورکیا هەبێت.
Your Comment