بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ركردەیەکی یه‌كێتى نیشتمانیی وه‌ڵامى تویته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵمان ناوه‌ستن، با سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌نه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته‌كانمان‌و سود له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان وه‌رنه‌گرن".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تویته‌ى بارزانیدا، حاجى مه‌سیفى ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌بارزانى ده‌پرسێت، "كام ده‌ستكه‌وت؟، كابینه‌ی نۆ ماڵوێرانی بۆ میله‌ت هێنا".
حاجی مه‌سیفی تایبه‌ت بۆ شارپرێس وتى: "كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بوه، به‌ڵكو جگه له‌ماڵوێرانی بۆ میله‌ت هیچی دیكه‌ی نه‌كردوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى وت، "ئه‌م كابینه‌یه جگه له‌بێ كاره‌بایی‌و پێشێلكردنی یاسا‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و كۆچكردنی به‌لێشاوی گه‌نجان‌و چه‌ندینی دیكه كه تایبه‌تمه‌ندیی‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ن چى ترتان كردوه بۆ میلله‌ت".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا حاجى مه‌سیفى ده‌ڵێت: "كابینه‌ی نۆ خراپترین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه‌و له‌ماوه‌ی 4 ساڵی ڕابردوشدا هه‌رێم، حكومه‌تێكی پۆلیسی هه‌بوه كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیروڕاو ڕه‌خنه‌و پێشنیازه‌كانی خۆی ئازادانه بخاته‌ڕوو".
Your Comment