AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٣ ١٠:١٢

ساڵح موسلم:

تورکیا زیاتر لە دە ساڵ خەریکی شەڕ لە دژی کوردەکان بووە

تورکیا زیاتر لە دە ساڵ خەریکی شەڕ لە دژی کوردەکان بووە

ساڵح موسلێم، لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا جەختی کرد تورکیا لە ساڵی 2011 ەوە بێ بڕوانەوە خەریکی سەپاندنی شەڕ بە سەر کوردەکان بەتایبەتی لە سووریا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بلاکالدۆنیا لە بریتانیا، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر شەڕی تورکیا بە ڕێبەری ئەردۆغان لە دژی کوردەکان، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی تورکیا باسی کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هەروەها بە ئاماژە بە پەیڕەو کردنی ئەردۆغان لە سیاسەتی دژە کوردەی، جەخت کراوە کە خەسار و گیانلەدەستدانە بەرفراوانەکانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و سووریا بەهۆی گرتنە پێشی ئاوەها سیاسەتگەلێک بووە.

ساڵح موسلێم، سەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردی سووریاش بە ئاماژە بە ئەو گۆڤارە وتوویە کە تورکیا لە زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوودا خەریکی شەڕی بێ بڕانەوە لەگەڵ کوردەکانی سووریا بووە.

ناوبراو شرۆڤەی کرد تورکیا لە کاتی سەرهەڵدانی داعش بە ئازاد کردنی ئەو گرووپە بووە هۆی بەهێز کردنەوەیی لە سووریا لە دژی کوردەکان.

ساڵح موسلێم زیادی کرد: تورکیا پاشان بە پاڵپشتی کردنی گرووپەکانی نزیک لە ئەلقاعیدە وەکوو بەرەی نوسرە، شەڕ لە دژی کوردەکانی سووریای پەرەپێدا و دواتریش گرووپە تیرۆریستییەکانی لە دژی کوردەکان تەیار کرد.

News ID 45273

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha