بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: لە سەفەرەکەم بۆ عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق دیدارم کرد.
جەختیشی کرد: گەشەی بازرگانی، خێرایی لە لکاندنی ڕێگای ئاسن، وزە، پاک کردنەوەی ئەروەند ڕوود، کۆنتڕۆڵی تەپ و تۆز، کۆنتڕۆڵی کاریگەریی ئاسایشی سنووری لەو بابەتانە بوو کە باس کرا .
ڕاشیگەیاند کە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیش خرانە دەستووری کار و پەیوەندی دوو وڵات باشترین و هەڤیازە.
Your Comment