بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای دیدار لەگەڵ فواد حسێن ، هاوتای عێراقی خۆی، بەشداریی لە کۆنفرانسێکی هاوبەش کرد.
ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: گەلانی عێراق و ئێران خاڵی هاوبەشی جۆراوجۆریان هەیە و ئێمە گەلێکین لە دوو ناوچەی جوگرافیایی سەربەخۆدا.
وتیشی::ئێران هەمیشە رێزی لە سەروەری گەلی عێراق گرتووە و پشتیوانی لە پاوەجێی و ئاسایشی ئەم وڵاتە دەکات.
زیادیشی کرد : پێمان وایە دەوڵەتی عێراق ورەی خۆی بەرز کردۆتەوە کە ئەم وڵاتن نەبێتە شوێنی هەڕەشە لە وڵاتانی تر و لەوانە ئێران.
جەختیشی کرد: لە گەڵ لایەنی عێراقی رێککەوتین کە پرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی خێراتر ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئێران پێشوازی دەکات لە رێکارە دیپلۆماتیکەکان و گفتوگۆ تەوەر بۆ چارەنووسینەوەی دانوستانەکان و دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی و بەهێز.
سپاسی لایەنی عێراقی دەکەم بۆ پەرەدان بە گفتوگۆی ناوچەیی و پتەو کردنەوەیان.
بەغدا بریاری گرینگی داوە لە پێناو رێگری لە بەکارهێنانی خاکەکەی لە لایەن تیرۆریستانەوە.
راشیگەیاند: بە ئامانجی بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریستانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان کۆمیتەیەکی ئەمنیەتی لە ئێران و عێراق رێکخراوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان زیادی کرد: هیوادارین دانوستانێک کە لە ڤیەن دەستیپێکردووە ، بە ئەنجام بگات بەڵام بەرپرسانی ئەمریکایی بەردەوامن لە هەڵوێستی دژبەیەک.
Your Comment