بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلمیادین لە حەڵەب رایگەیاند: : ئۆپراسیۆنی گەڕان و رزگارکردنی خەڵک لەژێر دار و پەردووی دارماوی باڵەخانەکان لە ناوچەی بوومەلەرزە لێدراوی حەڵەب تا دوو رۆژێ دیکە بەردەوام دەبێت.
وتیشی: تا ئێستا 600 کەس لە ژێر دارو بەرد و بینا رووخاوەکان دەرهێنراون.
هەروەها راگەیێندراوە کە یارمەتیەکانی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی سووریا لەردەوامە و تیمی یارمەتی گەیاندنیان سەرقاڵی فریاکەوتنی خەڵکن.
ئەمە لە حاڵێکدایە گرووپێکی چەکداری تیرۆریست رێگە نادات یارمەتییەکان لە دەوڵەتی سووریاوە بگات و ئێستا ئیمارات خریکی گفتوگۆ کردن لە گەڵ گرووپە چەکدارەکانە تاکوو لە ئەدلێب رێڕەوێک بکەنەوە بەڵام رازی نەبوونە.
Your Comment