بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهبم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەمە لە کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە ئێران بە بۆنەی جەژنی چل و چوار ساڵەی سەرکەوتنی شۆرش، وتی: سەرهەڵدانی مێژوویی گەلی سەربەرزی ئێران دژی رژێمی زاڵمی پاڵەوی ، وڵامێک بوو بە دەیان ساڵ دەستێوەردانی بیانی، کوودەتا، زڵم ، بەندیواری، سووکایەتی هەمەلایەنەی گەلی خاوەن فەرهەنگ کە لە ناوچەکە وجیهان ، خاوەن شارستانییەتی گەلانە.
سەرۆک کۆمار لەو دیدارەدا وتی: کۆماری ئیسلانی وەک بەرهەمی ئەم شۆڕشە سەرانسەرییە، لە سەر بنەمای دیمۆکراسی دینی ، ورە و رای خەڵک و بە سەروو گرتن لە فێرکاری ئایینی و مەعنەوی گەلی ئێران دامەزرا؛ گەلێک کە بە درێژایی مێژوو دژی زوڵم و ستەم هەستاوەتەوە.
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی پێشکەوتنی گەلانی ئێران سەرەرای گەمارۆی زاڵمانە، دوور لە چاوەروانی نییە کە زاڵمانی عالەم ئەم سەرهەڵدانەیان پێخۆش نییە و دەبێ بە هەموو تواناوە بۆ خنکاندنی دەنگی ئازادیخوازی و سەربەخۆیی خوازی گەلانی ئێران دژی ئەمگەلە پیلان داڕێژن، بەڵام کۆماری ئیسلامی سەرەرای هەموو پیلانرێژییەکانی چەوسێنەران بە رێبەرایەتی ئەمریکا ، بەهێزتر لە رابردوو لە رێگای ئاوەدانی ئێرانی ئازیز هەنگاوی هەڵهێناوە و دەستکەوتی لە بوارە جۆراوجۆرەکان بووە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: هەر چاودێرێکی دادپەروەر دەزانێ کە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی تا چ ئاستێک لەنجبازانە سوورن لە سەر هەڵوێستی چەوسێنەرانەی خۆیان و نایانەوێت راستیەکانی ئێرانی ئیسلامی وەک وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆ قبووڵ بکەن و ئەمەش بنەمای هەڵەی ستراتێژی و سیاسەتێکی هەڵەیە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لە بەرانبەر خەڵک ودەوڵەتی ئێران گیراوەتە بەر.
Your Comment