AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٩ ٠١:٤٣

لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان:

رەئیسی: ئێران ئامادەیە هەموو یارمەتییەک پێشکەشی بوومەلەرزە لێدراوانی تورکیا بکات

رەئیسی: ئێران ئامادەیە هەموو یارمەتییەک پێشکەشی بوومەلەرزە لێدراوانی تورکیا بکات

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتای تورکیایی خۆی وتی: ئێران ئامادەیە هەموو یارمەتییەک پێشکەشی بوومەلەرزە لێدراوانی تورکیا بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وێڕای سەرەخۆشی وتن بە ئەردۆغان بە بۆنەی گیان لە دەستدانی چەند هەزار هاووڵاتی تورکیا لە بوومەلەرزە، وتی: ئێران ئامادەیە بەپەلە پێداویستی لایەنی تورکیایی دابین بکات.

رەئیسی جەختی کرد: ئێران و تورکیا جگە لە دراوسێتی ، دۆست و برادەرن و گەل و دەوڵەتی ئێران لەم کاتە سەختانەدا ، لە پاڵ گەل و دەوڵەتی تورکیا دەوەستێت.

News ID 45037

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha