AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٨ ٠٣:٤٩

لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ چاوش ئۆغڵۆ:

ئەمیر عەبدوڵاهیان: تیمی پزیشکی و هێزی فریاکەوتنی ئێران گەیشتە تورکیا

ئەمیر عەبدوڵاهیان: تیمی پزیشکی و هێزی فریاکەوتنی ئێران گەیشتە تورکیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لە گەڵ هاوتای تورکیایی خۆی رایگەیاند کە ئێران لە پشت دەوڵەت و گەلی تورکیاوەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا تەلەفۆنی قسەی کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: لەم دۆخە دژوارەدا لە پاڵ گەل و دەوڵەتی تورکیا دەوەستین.

زیادیشی کرد بە فەرمانی سەرۆک کۆمار، رێکخراوەی مانگی سووری ئێران بۆیارمەتی گەیاندن و ڕزگار کردنی بوومەلەرزە لێدراو تیمی پزیشکی و فریاکەوتنی ناردە تورکیا.

News ID 45024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha