AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٧ ١٤:٠٥

دوای بوومەلەرزەکە؛

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەرۆکانی تورکیا و سووریا

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەرۆکانی تورکیا و سووریا

سەرۆک کۆماری ئێران دوو پەیامی بە جیایی بۆ سەرۆک کۆمارانی سووریا و تورکیا نارد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیام‌گەلی جیادا بۆ سەرۆک کۆمارانی تورکیا و سووریا بە بۆنەی رووداوی بوومەلەرزە و گیان لە دەستدانی هاووڵاتیانی ئەو‌وڵاتانە، پەیامێکی سەرەخۆشی نارد.

رەئیسی لەو پەیامانەدا ئامادەیی ئێران بۆ ناردنی یارمەتی بەپەلەی بۆ تورکیا و سووریا راگەیاند.

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەگوڕ لە باشووری تورکیا روویدا و لە سووریاش خەساری زۆری لێکەوتەوە. سەدان کەس گیانیان لە دەستداوە و برینداریش زۆرە.

News ID 45018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha