ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی سیاسەت: پێوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان ڕوو لە باشتر چوونە. دوو هێزی سەرەکی کەنداوی فارس، ناوچەکە و جیهانی ئیسلام لە نزیکترین حاڵەت بۆ پێوەندی لەگەڵ یەکترن.
ئێران بەسەر دۆخی خۆیدا زاڵ بووە و نائارامییەکانی کۆنترۆڵ کردووە. ڕۆژاواییەکان خوازیاری هاوکاری و پێوەندی زیاتر لە گەڵ ئێران لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکین.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەزوویی بۆ دانوستانی تاران و ڕیاز هەوڵدەدەین. ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو دانوستانانە لەژێر چاوەدێری بەغدا هەوڵ دەدەن و بەزویی بۆ دیدارێک لە بەغدا سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
ناوبراو بە مێدیا سعوودییەکانی ڕاگەیاند: فەیسەڵ بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بەزوویی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ڕیاز و تاران دەچنە بەغدا.
لەلایەکی تریشەوە فەیسەل بێن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە لێدوانێکدا وتی: ڕیاز لەگەڵ تاران پێوەندی گرتووە و بەدوای بەستێن و ڕێگایەک بۆ درێژەی گفتوگۆکانە، چونکوو گفتوگۆ باشترین ڕیگا بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەکەیە.
هەمووی ئەو قسە و پەیامگەلە، نیشانی ئەرێنی لە دەسپێکی وەرزی نوێی کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و ڕیاز دەبێت. هاوکارییەک کە لەوانەیە ببێتە هۆی پێوەندی دووبارەی دوو وڵاتەکە. کەمتر لە دوو ساڵە کە ئێران و عەرەبستان خەریکی دانوستانن. پێش لە دەسپێکی نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئیران بڕیار بوو خولی شەشەمی گفتوگۆکان لە بەغدا بەڕێوە بچێت. کە ئاوا نەکرا. نائارامییەکان لە ئێران دەستی پێکرد و سحوودییەکان چاوەڕوانی لاواز بوونەوەی ئێران و وەرگرتنی خاڵ لەئێران بوون.
بە کۆتایی هاتنی نائارامییەکان و دەسپێکی پەیامیەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، دووبارە عەرەبستان بەدوای بەردەوام بوونی گفتوگۆ و هاوکارییەکان لەگەڵ ئێرانە.
باوەشی کراوەی ئیران بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ عەرەبستان
ڕەزا میرابیان کارناسی باڵای ڕۆژاوای ئاسیا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، وتی: بەردەوام پێوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان بە ڕوانگەی کێبڕکێی ناوچەی بەرەوڕوو بووە.
بەرز بوونەوەی ڕێژەی پەیامە ئەرێنییەکانی لە نیوان سعوودیە و ئێران
ئەو کارناسەی پێوەندییە نیودەوڵەتییەکان بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیران بەردەوام بەدوای چارەسەری کێشەکان لەگەڵ لایەنی عەرەبستانی بووە، وتی: بە کۆنترۆڵی نائارامییەکان و بەدەستەوە گرتنی داهێنان لە پرسە ناوخۆییەکان، وردە وردە پەیامە ئەرێنییەکانی سعوودییە بە ئێرانزیادی کرد.
لە دنیای سیاسەتدا چاو لە کردەوەی وڵاتان دەکرێت نەک ئامانج و نیەتیان
ناوبراو لە وەڵام بە پارسیارێک سەبارە بە ئەوەی کە ئایا سعوودییەکان لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا ڕاستبێژن، وتی: لە دنیای سیاسەتدا چاو لە کردەوەی وڵاتەکان دەکرێت و نیەتیان ناخوێندرێتەوە.
ڕەزا میرابیان ڕایگەیاند: ئەگەر سعوودییەکان کردەوەیەکی ئەرێنیان لە ناوچەکە هەبێت و خوازیاری کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و کێشەکان بن، باوەشی کۆماری ئیسلامی کراوەیە و ئێمە ئامادەی گفتوگۆ و چارەسەری کێشەکانین.
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی ڕووخێنەری ئیسرائیل لە ناوچەکە، ڕایگەیاند: ئەوان بەردەوام بەدوای دروست کردنی لەمپەر لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەن. تەنانەت دەتوانین ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئیسفەهانیس لە ئەو پێوەندییەدا شرۆڤە بکەین.
ئەگەری لەناوبردنی یەکێک لە لایەنەکان لە ناوچەکە لە ئارادا نییە
ڕاستی ئەوەیە کە تا کاتێک یەکێک لە لایەنەکان بیەوێت بە هەر هۆکارێک ئەوی دیکە لەبەرچاو نەگرێت و لە ناوچەکە بیخاتە پەراوێزەوە، کێشەی نێوان ئێران و حەرەبستان چارەسەرنابێت. بابەتێک لە هەموو ئەم ساڵانە لەلایەن سعوودییەکانەوە و بە پشت بەستن بە ئەمریکییەکان، بەتایبەتی لە سەردەمی کۆماریخوازەکاندا بەردەوام بووە.
بەم شێوەیە ئێمە بە کۆنترۆڵی نائارامییەکانی لە ناوخۆ و پەڕینەوە لە ملەیەکی مەترسیدار، لە ناوچەکە بە شێوەیەک براوە دەبین. ڕاستییەکانی ناوچەکە و کێشی ئێران، لە پاڵ گیر و گرفتەکانی عەرەبستان لە یەمەن و لوبنان، دۆخەکە بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەکان و دەستپێکردنەوەی دووبارەی دانوستانەکان و تەنانەت پێوەندی گونجاوی تاران و ڕیاز خۆش دەکات. لە بیری نەکەین تا چەند ساڵ لەمەوپێش ڕیاز بە هیچ لەونێک ئامادەی پێوەندی لەگەڵ ئێران نەبوو، بەڵام ئێستا ناچار بووە دووبارە چاوەی بەڕووی ڕاستییەکانی ئێرانی بەهێز بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە