بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاگەندەی هەندێ سەرچاوەی هەواڵی سەر بە ئەمریکا و رژێمی زایۆنی سەبارەت بە کرانە ئامانجی وەجبەیەکی مووشەکی لە ناوچەی سنووری بوکەمال، بە بڵاو بوونەوەی وێنە راستەقینەکانی لە میدیاکانی عێراق، دووبارە درۆ دەرهات.
هەندێ سەرچاوەی هەواڵ پاگەندەی ئەوەیان کردبوو کە ئەو لۆریانەی لەم دواییەدا کرانە ئامانج لە سنووری بووکەمال، مووشەکیان پێبووە.
بەڵام چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار وێنەکانیان بڵاو کردەوە کە لۆرییەکان کەلوپەلی پزیشکی و نەخۆشخانەیی بوون.
مەحمود عەباس کارناسی ئەمنیەتی سووری لەمبارەوە وتی: زۆربەی لۆرییەکان کە لە ناوچەی سنووری عێراق و سووریا تێپەڕ دەبن، یارمەتی مرۆڤی دەگوازنەوە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەیاپێکن و دواتر پاگەندە دەکەن کە چەک و چووڵ بووە بۆ ئەوەی رای گشتی فریو بدەن.
Your Comment