AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٠ ١٠:٣٦

فایننەشناڵ تایمز:

ئەورووپا بەدوای تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپا/ئەڵمانیا: لەمپەری یاسایی هەیە

ئەورووپا بەدوای تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپا/ئەڵمانیا: لەمپەری یاسایی هەیە

فایننەشناڵ تایمز لە هەنگاوەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ خستنی ناوی سپا لە لیتی گرووپە تیرۆریستییەکان هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی فایننەشناڵ تایمز چاپی لەندەن لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا خەریکی تاوتوێ کدنی بژاردەگەلێک بۆ ناساندنی سپا وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە.

فایننەشناڵ تایمز دانی پێداناوە کە ئەو بڕیارەی ئەورووپا مەترسی کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی لەسەر چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێرانی بەدواوە دەبێت.

وتراوە ئەو هەوڵە لەلایەن فەڕەنسا و ئەڵمانیاشی لە پشتەوەیە و لە کاردانەوە بە پێدانی درۆنی چەکداری ئێران بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکراینا لە پاڵ پرسەکانی هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی ئێران ئەنجام دەدرێت.

لە هەمان پێوەندیدا چوار بەرپرسی ئاگادار بە فایننەشناڵیان وتووە کە پاریس و بەرلین لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هەفتەی ڕابردوویاندا پاڵپشتی خۆیان لە ئەو هەوڵە دەربڕیوە. هەروەها دەزگای مافی یەکێتی ئەورووپا ڕاپۆرتێک بۆ 27 پێتەختی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی سەبارەت بە یاسایی بوونی ئاوەها بڕیارێک تا سێ هەفتەی داهاتوو دەنێرێت.

جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش لە گفتوگۆیەکدا بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە لە یەکێتی ئەورووپا وتی: بەڵێ، هەندێک لە وڵاتانی ئەندام لە ئەو پێشنیارە پاڵپشتی دەکەن و زۆربیان لەسەر ئەو هەوڵەن.

فایننەشناڵ تایمز لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هەروەها وتوویە کە ناساندنی ئەرتەشی فەرمی وڵاتێک وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەوڵێکی نائاساییە و پاڵپشتی لە ئەو هەوڵە لە ئەورووپا نیشاندەری هەڵوێستی سەختگیرانە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بە وتەی بەرپرسێکی فەڕەنسەوی، فەڕەنسا بەدوای ئەوەیە کە بەس بەشگە ناوچەییەکانی سپا وەکوو ناوەندێکی تیرۆریستی بناسێنێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە قسە کردن لە ئەو بارەوە خۆی بواردووە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتوویە نەک لەمپەری سیاسی، بەڵکوو لەمپەری یاسایی زۆریش بۆ خستنی ناوی سپا لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان هەیە.

بورلیش هۆشداریی داوە کە ئەگەر یەکێتی ئەورووپا، سپای پاسداران وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت، بەرچاوگەی دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە لە پێشەوە کەمڕەنگ بووبووەوە، دوای ئەوە لەناو دەچێت.

بورل وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەمردووە، بەڵام ڕاگیردراوە و ئەگەر ئەوهەوڵە لە دژی سپا بگیردرێت، بەدڵنیاییەوە هەموو شتێک دژوارتر دەبێتەوە.

بورل زیادی کرد: ئێمە ئەبێ تێبکۆشین ڕێگری بکەین لە دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە و من ڕێگایەک جگە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئەوە نابینم.

News ID 44935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha