تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران
-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند:
هیچ پاساوێکی مافەوانی بۆ دژایەتی سپای پاسداران لە بەردەستدا نییە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە کارناسانی مافی یەکێتی ئەورووپا هیچ بنەمایەکی مافیان بۆ خستنی ناوی سپا لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نەدۆزیوەتەوە.
-
فایننەشناڵ تایمز:
ئەورووپا بەدوای تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپا/ئەڵمانیا: لەمپەری یاسایی هەیە
فایننەشناڵ تایمز لە هەنگاوەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ خستنی ناوی سپا لە لیتی گرووپە تیرۆریستییەکان هەواڵی داوە.
-
وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ مێهر:
سپا هەر لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگاریی تیرۆریزم دا دەمێنێتەوە
وەزیری ناوخۆ لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا لە دژی سپای پاسداران، وتی: سپای پڕ لە شانازی ئێمە هێشتا لە ڕیزی بەرگری لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دەمێنێتەوە.
-
دادستێنی گشتی ئێران:
تیرۆریستی وەسف کردنی سپا، هیچ لایەنێکی یاساییەکی نییە و پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە
دادستێنی گشتی ئێران وتی:تیرۆریستی وەسف کردنی سپای پاسداران هیچ لایەنێکی یاسایی نییە و پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتییە و بە مەبەستی ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەو هەوڵە، بابەتەکە بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکەن.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان:
ئەمریکا پێش لە ئەورووپا تێگەییشت کە بەهۆی نائارامییەکانەوە لە ئێران، هیچ شتێک ناگۆڕدرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان زۆر پێشتر لە وڵاتانی ئەورووپی تێگەییشتن کە بەهۆی نائارامییەکانەوە لە ئێران هیچ شتێک ڕوو نادات و زووتر پەیامیان دا و جەختیان کرد کە بگڕێنەوە لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
-
مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
ئاسایشی ئەورووپا قوربانی نوێی پازڵی ئەوپەڕی گوشار لە دژی ئێران
هەوڵی دوژمنانەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا لە پێشکەش کردنی پێشنیاری خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ناسراو بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەتوانێت پاشهاتی دژە ئەمنیەتی جیدی بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا ببێت.
-
بەیاننامەی ئەرتەش لە کاردانەوە بە هەوڵی دوژمنانەی ئەورووپا؛
هەوڵی ئەورووپا لە بەر شکست هێنانیان لە پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێرانە
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هەوڵی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ پێشنیاری خستنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕووی دۆش داماوی و شکست لە پاڵپشتی و پشتیوانی لە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران وەسف کرد.
-
سەید ئەفقەهی بۆ مێهر:
تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سوپا پاشهاتی خراپی بۆ ئەورووپا دەبێت
کارناسی پرسە سیاسییەکان بە وتنی ئەوەی کە تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپا بۆ ئەورووپا پێشهاتی هەیە، وتی: گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بە بۆنەی شکستی ئەوان لە نائارامییەکانی ئەم دواییەیە.