AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٨ ٢٣:١٧

جەخت لە سەر پتەو کردنەوەی پەیوەندییەکان کرا؛

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئازەربایجان

پەیوەندی تەلەفۆنی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئازەربایجان

سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ئازەربایجان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا باسیان لە پرسە گرینگەکانی پەیوەندی دوو وڵات کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهبم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە گەڵ ئیلهام عەلیئۆف، سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان گفتوگۆی کرد.

رەئیسی وت: دەوڵەتی ئێران و ئازەربایجان ، رێگە نادەن پەیوەندییەکانیان لە ژێر کاریگەریی قسەی خراپەخوازاندا بێت.

هەروەها بە بۆنەی ڕووداوی باڵوێزخانەی ئازەربایجان سەرەخۆشی لە ئێلهام عەلی ئۆف کرد.

هەروەها عەلی ئۆف جەختی کردە سەر پەیوەندی مێژوویی دوو وڵات و رایگەیاند: ئەو جەنایەتە لە ناکاو ڕوویدا بەڵام دەبێ هاوکاری دوو وڵات بەجۆرێک بێت کە بیانوو نەدرێتە دەستی کەس کە پەیوەندی دوستانەی نێوان دوو وڵات تێکبدەن.

News ID 44919

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha