بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،دوای پەسەند کرانی بڕیارنامەیەک لە پەرلەمانی ئەورووپا کە خوازیاری زیاد کردنی ناوی سپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی کردووە، مونتەزری دادستێنی گشتی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە وێڕای نایاسایی وەسف کردنی ئەو هەوڵەی پەرلەمانی ئەورووپا، لەسەر ڕێگری لە دووپات بوونەوەی ئەو هەوڵەدژی مافی نێودەوڵەتییە، جەختی کرد.
لە نامەکەیدا هێناویە: ئەو هەوڵە هیچ لانێکی یاسایی نییە، چونکوو وڵاتەکان لە جێبەجێ کردنی مادەی دووی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێوەندییە نێودوەڵەتییەکانی خۆیان ئەبێ لە پشت بەستن بە هەڕەشە یان هەر شێوەیەکی دیکە کە پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت خۆیان ببوێرن و ئەگەر ئەوە پێشێل بکرێت ئەبێ هەوڵ مافی هاوپەیوەند لە ڕێگای نێودەوڵەتییەوە بگیردرێتە پێش.
هەروەها نووسیوە: سپا وەکوو لایەنی بەرگری بەهێز، ناوەندێکی فەرمییە کە ڕۆڵی گرینگی لە دابینی ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عێراق، سووریا و لوبنان هەبووە.
Your Comment