AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١ ١٦:٤٧

نێچیرڤان بارزانی:

فرەنەتەوەیی نیشانەی بەهێزی عێراقە/سیستمی بەڕێوەبردن بە کردەوە فیدراڵی بێت

فرەنەتەوەیی نیشانەی بەهێزی عێراقە/سیستمی بەڕێوەبردن بە کردەوە فیدراڵی بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دەبێ بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ شەممە لە رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" لە بەغدا وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی دوپات دەکاتەوە و داوای جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش دەکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات دەستوری عێراق پێشێل نەکرێت و سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بە کردەوە فیدڕاڵی بێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "فرەنەتەوەیی و فرە پێکهاتەیی نیشانەی بەهێزی عێراقە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەستور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەمو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت، بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دور نەبینێت."

رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" یادی شەهید محمەد باقر حەکیم لەلایەن عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانییەوە لە بەغدا رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون.

فرەنەتەوەیی نیشانەی بەهێزی عێراقە/سیستمی بەڕێوەبردن بە کردەوە فیدراڵی بێت

News ID 44826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha