سەید هادی سەید ئەفقەهی لە گفتگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران، ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە یەکێک لە کارتە گوشارەکان بۆ بەچۆک داهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سپای پاسدارانە.
ناوبراو بە ئاماژە بە لایەنە جیاوازەکانی ئەو هەوڵەی پەرلەمانی ئەورووپا، درێژەی دا: گەڵاڵەی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ تیرۆریستی ناساندنی سپای پاسداران لایەنی دیپلۆماتیک، سیاسی، شەڕی دەروونی و ئابووری هەیە کەواتە ئەو بابەتە ناتوانێت زۆر کاریگەر بێت.
ئەو کارناسە بو وتنی ئەوەی کە سپا هاوکارییەکی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی نییە، زیادی کرد: ئەگەر ئەورووپییەکان بیانەوێت ئەو هەوڵە ئەنجام بدەن بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەوێتە مەترسییەوە. هەندێک جار پێکدادان لە نێوان سپا و هێزەکانی ئەمریکا دێتە ئاراوە کە ئەگەر ئەو گەڵاڵە پەسەند بکرێت ئەوا ئەو پێکدادانە زیاتر دەبێتەوە کە ئەوە لە زیانی ناوچەکە و ئاسایشی وڵاتانی کەنداوی فارسە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر ئەوەی کە ڕۆژاواییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە گەڵاڵەیەکی تەواویان هەبوو، بەڵام لە ڕێکارەکاندا هەڵەیان کرد، وتی: ڕۆژاواییەکان بەهۆی شکست لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئەو ڕێگایەوە گوشار دەخاتە سەر ئێران تا ئێران جووڵە ناوچەییەکانی خۆیان کەم بکاتەوە و بەزووی بچێتەوە سەر کورسی دانوستان و خاڵی زیاتر بداتە ڕۆژئاوا.
کارناسی پرسە سیاسییەکان ئەو هەوڵەی ڕۆژئاوای مانۆڕی پرۆپاگەندایی وەسف کرد و وتی: هەموو ئەو کەشە و هەروەها کەڵکوەرگرتن لە ئێرانیانی دەرەوە نیشاندەری گەڵاڵە و سیناریۆکانی ژووری شەڕی ئەمریکا و ناتۆیە.
Your Comment