گۆترێش داوای گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات

جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: گۆترێش ئەمینداری گشتی ئەو ڕێکخراوە داوای گەڕانەوەی هەموو لایەنەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرحان حەق جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری ئەو ڕێکخراوە هێشتا پێی وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکێکە دەستکەوتە دیپلۆماتیکە گرینگەکان لە ساڵانی دواییە و دەیەوێت دڵنیا بێت کە هەموو لایەنەکان بە تەواوەتی پەیڕەوی دەکەن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، فەرحان حەق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت به پاڵپشتی ئانتۆنی گۆترێش لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە پێی ڕووداو و نائارامییەکانی ئەم دواییە لە ئێران وتی: ئەوە دوو بابەتی لێک جودان.

News Code 44803

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha