بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاراس شێخ جەنگی کە پێشتر بەبڕیاری حزبەکەی لەئەندامێتی سەرکردایەتی سڕکرابوو، لەمیانی لێدوانێکی تایبەت بۆ شارپرێس وتی:" من دۆخەکە بەخراپ دەبینم چونكە ئێستا هەندێك شت دەبیستم باش نیین و روو لەگرژییە، ترسی ئەوەم هەیە لەشوێنێك بتەقێتەوە دواتر چارەسەر قورس دەبێت".
ئاراس شێخ جەنگی وتیشی: "چونكە هاوسەنگی هێز گۆردراوە تەنانەت هاوكێشەی هەرێمایەتی و ناوخۆ و دەرەوەش وەك جاران نەماوە، بۆیە هیوادارم هەموولایەك بەعەقڵانی بیرلەچارەسەری كێشەكان بكەنەوە نەك بەتوندوتیژی، چونكە دواتر چارەسەر ئاسان نابێت".
ئەو قسانەی ئاراس شێخ جەنگی لەکاتێکدایە تا ئێستا پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لەئاستێکی خراپدایە، سەرەڕای لێدوانی هەردوو حزب بۆ کۆبوونەوە، بەڵام وادەی کۆبوونەوە تا ئێستا نادیارە.
Your Comment